بایدن و هاوژینەكەی داهاتی ساڵی ڕابردوویان ئاشكرادەكەن

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و جیل-ی هاوژینی

بڕی ئەو داهاتەی ساڵی 2021 جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و جیل-ی هاوژینی بەدەستیانهێناوە زیاتر لە 600 هەزار دۆلارە، وەك ئەوەی كۆشكی سپی ڕایگەیاند.

دوو هاوسەرەكە باجیان بە بڕی 150.439 دۆلار داوە لەكۆی داهاتەكەیان كە 610.702 دۆلار بووە بەڕێژەی باجی 24.6%، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكانی باج، سەرۆكی ئەمریكا و هاوژینەكەی، كە یەكەم خانمی یەكەمی ئەمریكایە لە دەرەوەی كۆشكی سپی وەك مامۆستا كاردەكات، پابەندییان بە ڕێوشوێنێكی باو دووپاتكردەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو و لە خولی پێشوودا دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆك پابەندی نەبوو.

زۆرینەی ئەو پارەیەی بایدن و هاوژینەكەی بەدەستیانهێناوە لە مووچەی ساڵانە بووە كە دەگاتە 400 هەزار دۆلار وەك سەرۆك و دوو مووچەی خانەنشینی، هەروەها بڕی نزیكەی 62 هەزاری كۆمپانیای S كە بایدن سەرۆكیەتی.

سەرۆكی ئەمریكا و خانمی یەكەم بڕی 17 هەزار و 394 دۆلار پیتاكیان بە 10 كۆمەڵەی خێرخوازی داوە، لەوانەش مینحەیەك بە بڕی 5000 دۆلار بۆ دامەزراوەی بو بایدن، كە ڕێكخراوێكی قازانج نەویستە و كار لەسەر پارێزگاریی منداڵان لە خراپ مامەڵەكردن دەكات و وەك ڕێزلێنان لە كوڕەكەی بایدن كە ساڵی 2015 بە شێرپەنجەی مێشك گیانیلەدەستدا ناونراوە.

هەروەك كامالا هاریس و دۆگ ئیمهوف-ی هاوسەری داهاتی ساڵی ڕابردوویان 1.6 ملیۆن دۆلار بووە و لەو بڕە 523.731 دۆلاریان باج داوە بەڕێژەی 31.6%.

بابەتی پێشتر

چین وێستگەیەك لە بۆشایی ئاسمان دروستدەكات

بابەتی دواتر

بەم ڕێنماییانە و بەبێ برسێتی کێشت داببەزێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share