حاكم زاملی: قەیرانی بەنزین چارەسەركرا

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و خاوەنی بەنزینخانە ئەهلییەكان ڕێككەتوون بۆ كردنەوەی بەنزینخانەكان بە ڕووی شۆفێراندا و كۆتایی بە كێشەی كەمی بەنزین دەهێندرێت.

حاكم زاملی، جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێككەوتوون بەنزینی زیاتر بۆ بەنزینخانەكان دابینبكرێت و جیاوازی نەكرێت لە نێوان بەنزینخانە ئەهلییەكان و حكومییەكاندا بڕێكی زیاتر بەنزین بۆ بەنزینخانەكان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دابیندەكرێت.

بەهۆی دابیننەكردنی بەنزینی پێویست بۆ بەنزینخانە ئەهلییەكان لە دوێنێ چوارشەممەوە، لە زۆربەی پارێزگاكاندا خاوەنی بەنزینخانە ئەهلییەكان بەنزینخانەكانیان داخست و بەوەش كێشەی كەمی سووتەمەنی سەریهەڵدا.

بابەتی پێشتر

كێشەی مووچەی خانەنشینان چارەسەردەكرێت <br>"بەرنامەی بۆ داڕێژراوە"

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: لە ڕۆژی یەكشەممەوە ئارد دابەشدەكرێـت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share