لاپۆرتا بۆ لیڤاندۆڤیسکی: وەرە ئاستی ئۆبامیانگ

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا پەیامێکی ناڕاستەوخۆ ئاراستەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن دەکات.

سەرۆکی بارسا، خوان لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی (ARA) ی ڕاگەیاندووە، “ئێمە بیر لە کڕینی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی دەکەینەوە، بەڵام تەنها لە یەک حاڵەتدا دەتوانین گواستنەوەی پێبکەین، ئەویش ئەگەر مووچەکەی بهێنێتە ئاستی مووچەی ئۆبامیانگ”.

بەپێی سەرچاوەکە، ئۆبامیانگ لەئێستادا کەمتر لە سێیەکی مووچەکەی لە یانەی ئارسیناڵ بەدەست دەهێنێت، لە کاتێکدا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی لە باڤاریا ساڵانە 12 ملیۆن یورۆ بەدەست دەهێنێت، کەمکردنەوەی ئەو بڕە واتای لێخۆشبوونیەتی لە زیاتر لە هەشت ملیۆن یورۆ، ئەوەش ئەگەری ڕوودانی مەحاڵە.

سەرچاوەکان پێیان وایە، لێدوانەکانی لاپۆرتا بەڕوونی دەریدەخات کە یانە کەتەلۆنییەکە توانای گواستنەوەی هێرشبەرێکی گرانبەهای وەک لیڤاندۆڤیسکی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share