ئەرجەنتینییەکان سەروماڵیان بۆ مێسی و مۆندیال فرۆشت

سەرەڕای ئابوورییەکی سست و هەڵاوسانی ئازاربەخش کە ڕێژەکەی گەیشتووەتە نزیکی لەسەددا سەد، هەروەها دابەزینی بەهای دراوی وڵاتەکەیان و بەرزبوونەوەی نرخی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام ئەرجەنتینییەکان بە زۆرترین ڕێژەوە بەشدارییان لە مۆندیالی قەتەر-دا کرد و جیهانیان سەرسامکرد.

خولیا و گوڕوتینی ئەرجەنتینییەکان بۆ تۆپی پێ گەیشتبووە ڕادەی فرۆشتنی ماڵ و ئوتۆمبێلەکانیان، لەپێناو ئامادەبوون لە یارییەکانی مۆندیال.

جۆناسان لونا، تەمەنی 32 ساڵە و پیشەی کرێکارە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە،” سەرەڕای قەیرانەکان، شەوێک دانیشتم و بڕیارمدا بچم بۆ مۆندیال، چونکە هەڵبژاردەی نیشتمانییم خۆشدەوێت، سەرکەوتنەکانمان فرمێسکی لەچاوەکانم هێنا، دەشمزانی کاتێک دەگەڕێمەوە تەنها یادەوەرییەکانم دەمێننەوە، دەمتوانی بەو پارەیە ماڵێک بکڕم، بەڵام کێشە نییە، بە درێژایی ژیانم کرێچی دەبم، گرنگ ئەوەبوو لەپێناو وڵاتەکەمدا لە مۆندیال ئامادەبووم.”

ڕۆیتەرز بە چەندین چاوپێکەوتن ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، کە زۆرینەی هاندەرە ئامادەبووەکانی ئەرجەنتین لە قەتەر، خانو و ئوتۆمبێلیان فرۆشتووە تەنها بۆ ئەوەی لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەکانی مێسی-دا ئامادەبن.

بابەتی پێشتر

د. یوسف گۆران: دەمانەوێت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەستوور بنووسینەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریلیش مانچستەر سیتی شۆک کردووە

چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی جاک گریلیش یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلا نیشانداوە، یاریزانەکەش گرنگی بە ئۆفەرەکان نادات.…
زیاتر ببینە

دۆخی پێکراوەکانی بەرشلۆنە

تیر شتیگن هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە، دی یۆنگ گەڕاوەتەوە، سێرجی ڕۆبێرتۆش پەیوەندی بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کردووە. لیستی…
Total
0
Share