پارێزەرێکی بەریتانی: سزاکانی سەر جۆنسن ڕەنگە بگەنە 13 هەزار دۆلار

واپێشبینیدەکرێت بۆریس جۆنسن بە بڕی 13 هەزار دۆلار سزابدرێت.

پارێزەرێکی بەریتانی پێشبینیکردووە، سزای نەختینەیی زیاتر بەسەر بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا بدرێت، بەهۆی ئامادەبوونیەوە لە چەند بۆنە و ئاهەنگێکی کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا.

بەپێی پێگەی “ئیندیپێندنت”، ئادەم ڤاگنەر پارێزگار و بەرپرسی یاساکانی پەیوەندیدار بە کۆرۆناوە ڕایگەیاندووە، بۆریس جۆنسن دەکرێت لە کۆتاییدا زیاتر لە 10000 پاوەند(13 هەزار دۆلار)ی لێوەربگیرێت، پاش ئەوەی لەلایەن پۆلیسی پایتەختەوە چەند جارێک ئاگادارکردنەوەی پێگەیشتووە بۆ سزادانی نەختینەیی.

ڤاگنەر ڕوونیکردووەتەوە، لە ماوەی پێشوودا ئەگەر “سەرۆک وەزیران بەشداریی شەش بۆنەی کردبێت و پێنجیان مەرتسیی وەرگرتنی سزایان هەبێت و ئەو سزایانە بدرێت، ڕەنگە کار بگاتە ئەوە زیاتر لە 10000 پاوەند بدات”.

بەهۆی ئەم لادانەیەوە، بۆریس جۆنسۆن بووەتە یەکەمین سەرۆک وەزیران لە مێژوودا، کە بەهۆی یاساشکێنییەوە سزابدرێت. ئەمە جگە لەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جۆنسۆن داوایلێکرا دەستلەکاربکێشێتەوە و ئەو ڕەتیکردەوە، لەکاتێکدا کە بەپێی ڕاپرسییەک لە سەدا 75ی بەریتانییەکان کۆکبوون لەسەر پێویستیی دەستلەکارکێشانەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەیەکی لوتکە بۆ ماڵئاواییکردن لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامدەدرێت

رۆژنامەی نایکی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، سەرکردەکانی وڵاتانی ئوستراڵیا، هیندستان، ئەمەریکا و ژاپۆن لە مانگی ئەیلولدا لە چوارچێوەی دیالۆگی ئاسایشی…
Total
0
Share