دوای تێپەڕبوونی ساڵ و نیوێک، هۆکاری گیانلەدەستدانی شاژنە ئێلیزابێس ئاشکراکرا

ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا

شاژنە ئێلیزابێس شاژنی پێشووی بەریتانیا کە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، سکرتێرەکەی لە کتێبێدا دوا ساتەکانی ژیانی و هۆکاری مردنەکەی ئاشکرادەکات.

ئێدوارد یونگ، سکرتێری شاژنە ئێلیزابێس لە کتێبی یادەوەرییەکانیدا نووسیویەتی، شاژنە ئێلیزابێس لە کاتی خەودا و بەبێ ئازار ماڵئاوایی لێکردین.

ئاشکراشیکرد، هیچ نەخۆشییەکی دیاریکراو جگە لە پیری هۆکاری مردنەکەی شاژن نەبوون، بەڵگەی هەموو ئەمانەش پارێزراوە.
باسیلەوەشکردووە، شازادە چارلز کاتژمێرێک بەر لە مردنەکەی لای شاژن بووە، بەڵام دواتر بۆ وەرگرتنی هەوا و پشوودان چووەتە دەرەوە و دواتر لەلایەن یەکێک لە یاریدەدەرەکانییەوە بە تەلەفۆن ئاگادارکراوەتەوە.

شاژنە ئێلیزابێس لە 8 ی ئەیلولی 2022 لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بابەتی پێشتر

بەهۆی مانگرتنەوە نزیکەی 80٪ی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی برۆکسڵ هەڵوەشانەوە

بابەتی دواتر

"خوێنشیرینەكەی نیوزلەندا" چووە كەژاوەی زێڕینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share