بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشكرایكرد، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 1474 منداڵ لە دایكانی تەمەن 10 – 14 ساڵ لەدایكبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی ئێران، ڕاپۆرتێكی لەبارەی دووگیانبوونی ژنان لە تەمەنێكی كەمدا بڵاوكردەوە و دەڵێت، ساڵی ڕابردوو 1474 منداڵ لە دایكانی تەمەن 10 – 14 ساڵ لەدایكبوون.
ئاشكرایكردووە، لەو ساڵەدا 61 هەزار و 629 منداڵی دیكە لە دایكانی تەمەن 14 – 19 ساڵ لەدایكبوون و لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 131 هەزار كچی تەمەن خوار 15 ساڵ هاوسەرگیرییان كردووە، لەو ژمارەیە 7500 هاوسەرگیرییان لە ساڵی ڕابردوودا كراون.
هاوكات ناوەندی ئاماری ئێران بڵاویكردەوە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هاوسەرگیریكردنی كچانی تەمەن 10 – 14 ساڵ بە ڕێژەی 10.5 زیادیكردووە.
كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوڵاتییانی هاندەدات وەچەبخەنەوە و ئەوەش دوای قسەكانی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئەو وڵاتە دێت كە پشتگیریی وەچەخستنەوە دەكات.
جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتنێری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چاودێریی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ساڵی 2020 لە ڕاپۆرتێكدا باسی پەرەسەندنی دیاردەی هاوسەگیریكردنی كچانی مێردمنداڵی كردبوو و ڕایگەیاندبوو، دیاردەكە بەشێوەیەكی بەرنامەبۆداڕێژراو پەرەیپێدەدرێت.