لە قاهیرە بینایەک رووخا و 10 کەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ لە قاهیرەی پایتەختی میسر بینایەکی چوار نهۆمی داڕما و بەهۆیەوە 10 کەس بوونە قوربانی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عەرەبییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ بینایەکی چوار نهۆمی لە بەشی رۆژهەڵاتی قاهیرە داڕماوە و تا ئێستا تەرمی حەوت کەس دەرهێنراوەتەوە و چوار کەسیش بە برینداری دەرهێنراون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

لەم ماوەیەی رابردوودا چەند رووداوێکی دیکەی داڕووخانی بینا لە میسر روویاندا، کە دوایەمینیان هەفتەی رابردوو و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نۆی دیکەش برینداربوون.

هاوکات مانگی رابردووش لە پارێزگای ئەسکەندەرییە تەلارێکی نیشتەجێبوون داڕما و بەهۆیەوە 10  کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share