كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە خیتافی

كارلۆ ئەنچیلۆتی پێیوایە ئەوان یەك هەنگاو دوورن لە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی تۆپی پێی ئیسپانیاوە و لە ئێستاشەوە ئامادەكاری بۆ یارییەكەی چێڵسی دەستپێدەكەن.

ئەنچیلۆتی دوپاتیكردەوە كە ئەوان بە شكستی یارییەكەی بەرشلۆنە كۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست نەداوەو و زوو چارەسەری كێشەكانیان كردووە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی:

🗣 “ئێمە نزیكین لەوەی ناسناوی خولی ئیسپانیا بەدەستبهێنین، بەڵام هێشتا كێبڕكێكە كۆتایی نەهاتوە.”

🗣 “مێندی بۆ یارییەكەی چێڵسی ئامادە دەبێت.”

🗣 “كامافینگا و ڤاڵڤێردی ئاستێكی بەرزیان لە هێڵی ناوەڕاست پێشكەشكرد.”

🗣 “دوای یارییە قورسەكەی چامپیۆنزلی، پێویستمان بە یارییەكی لەسەرخۆ و بێ كێشە هەبوو.”

🗣 “دوای دۆڕاندن بە بەرشلۆنە، كۆنتڕۆڵمان لەدەستنەدا، بەخێرایی گەڕاینەوە و دۆخەكەمان چارەسەركرد.”

🗣 “بەیل سەلامەتە، پێویستمان بەهەموو یاریزانەكان هەیە.”

🗣 “كروس و كامافینگا دەتوانن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیشبیلیە شوێنی كاسیمێرۆ پربكەنەوە.”

🗣 “یارییەكەی خیتافی-مان بە سەركەوتوویی كۆتایی پێهێنا.”

🗣 “كۆتایی وەرز ئاست و ئەنجامەكانی تیپەكە دەردەكەوێت.”

بابەتی پێشتر

هۆکارەکانی ویستی زۆر بۆ نوستن ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژووشکاندن

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ داوای لێبوردنی لەو منداڵە كرد كە مۆبایلەكەی شكاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share