بڕیاری کۆتاییە.. ئالێگری دەگەڕێتەوە سەر کورسییەکەی خۆی

لە کۆتایی وەرزدا پێرلۆ لە پۆستی ڕاهێنەری یوڤانتۆس دووردەخرێتەوە و ئالێگری جێگەی دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس بە کۆی دەنگ ڕەزامەندییان نیشانداوە لەسەر گەڕانەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری بۆ پۆستی ڕاهێنەر و دوورخستنەوەی ئەندریا پێرلۆ.

تۆڕی “سپۆرت میدیادیت”ی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی یوڤانتۆسەوە ئاشکرایکردووە، لە کۆبوونەوەی ستافی کارگێڕی یانەی یوڤانتۆس بڕیاردراوە لە کۆتایی وەرزدا ئەندریا پێرلۆ لە پۆستی ڕاهێنەری یانە دووربخرێتەوە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، هیچ شتێک پێرلۆ لە دوورخستنەوە ڕزگارناکات، تەنانەت ئەگەر نازناوی جامی ئیتاڵیاش بەدەستبهینێت.

ئەندریا پێرلۆ لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری

کەناڵەکانی میدیا سیت بڵاویانکردووەتەوە، کە بەرپرسانی “لاڤیکیا سنیۆرا” بە کۆی دەنگ ڕەزامەندییان لەسەر گەڕانەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشوو دەربڕیوە، کە ماوەی دوو ساڵە بێکارە و حەوانەوەی وەرگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی نوسیویەتی، ئالێگری دوای پێزانینی بە ئۆفەرە نوێیەکەی یانەی یوڤانتۆس، ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی نیشانداوە و چاوەڕوانی کۆتایی وەرز و دوورخستنەوەی پێرلۆیە لە ئێستادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می چاڤی-دا بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share