باڵە شکاوەکان.. ئەو قەیرانەی پێگەی کومانی خستووەتە مەترسییەوە

یانەی بەرشلۆنە جارێکی دیکە نەیتوانی سوود لە گەڕانەوەی هاندەرانی وەربگرێت، لە یاریگای کامپ نو بەرامبەر غەڕناتە یەکسانبوونی تۆمارکرد.

یانە کەتەلۆنییەکە بە کۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە کۆی چوار ڕووبەڕووبوونەوەی لالیگا، کەوتووەتە پلەی حەوتەمەوە و جیاوازی پێنج خاڵی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندیدا هەیە.

کێشەی کومان چییە؟

کێشەی بلاوگرانا تەنها پلانەکانی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر نییە، بەڵکو نەبوونی باڵی هێرشبەریی خێرایە بۆ فەراهەمکردنی ڕێگەچارە و چانسی تاکتیکی نوێ بە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە.

بەپێی خوێندنەوەی شارەزایان، پێکانی ئانسو فاتی و عوسمان دێمبیلی و دانیشتنیان لەسەر کورسیی یەدەگ، بووەتە کێشەیەکی گەورە و ئاستەنگییان بۆ کومان دروستکردووە.

لەئێستادا بارسا پشتی بەتواناکانی کۆتینیۆ و یوسف دیمیر بەستووە، کە هەریەکەیان دروستکەری گۆڵن و خێرایی یاریکردنیان لە باڵەکانی هێرشبەرییدا نییە، هەروەها مێمفس دیپای و لوک دی یۆنگ یاریزانی سەرەڕم و گۆڵکارن، هیچ یەکێک لەو ناوانە توانای پڕکردنەوەی کەلێنی باڵە فڕیوەکانیان نییە، ئەوەش لەڕووی تاکتیکییەوە کەموکورتیی دروستکردووە، کومان بەناچارییەوە داوای یاریزانی نوێی لەو پێگانەدا کردووە.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا لەبەردەم قەیرانی منداڵبوون و پەککەوتنی ئابوریدایە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share