لە ئاهەنگی بردنەوەی چامپیۆنزلیگدا چی ڕوویدا؟

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاهەنگی بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنز لیگی لەبەردەم هاندەرانیدا گێڕا.

لە ئاهەنگەكەدا، مارسیلۆی كاپتن جەختی كردەوە كە ئەوە دواین یاریی بووە لەگەڵ یانە مەلەكییەكە ئەنجامیداوەو دواتر ماڵئاوایی دەكات.

وتیشی: پاش ماوەیەك یاریكردن، دواتر دەگەڕێمەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید چونكە ئێرە ماڵی منە.

هەر لەكاتی ئاهەنگ گێڕانەكەدا، لۆكا مۆدریچی كرواتی ئاشكرایكرد كە گرێبەستەكەی بۆ وەرزێكی تر درێژ كردۆتەوە.

ئیدین هازاردی بەلجیكیش سوپاسی هاندەرانی كرد كە دوو ساڵە پشتگیری دەكەن و بەڵێنی دا كە وەرزی داهاتوو لە پێناو ئەوان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بیت مارسیلۆ و گاریس بەیل و ئیسكۆ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتون.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

یۆێفا ڕیزبەندی باشترین یاریزانەكانی چامپیۆنزلیگی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share