لە سنونێ-ی شەنگال تەرمی كوڕ و كچێك دۆزرانەوە

لە سنونێ-ی شەنگال تەرمی كوڕ و كچێك دۆزرانەوە، گوللـە بە جەستەیانەوەیە، بەوتەی سەرچاوەیەك، “خۆشەویستی یەكتر بوون”.

پولیسی ناحیەی سنونێ-ی سەر بە قەزای شەنگال ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان كۆمەڵگاكانی بورك و دهۆلا لە سنووری سنونێ تەرمی كوڕ و كچێكیان دۆزیوەتەوە “کە بە گوللـە کوژراون”.

کوڕەکە تەمەنی 28 ساڵە و کچەکەش 21 ساڵ، تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی موسڵە.

لە بارەی هۆکاری کوشتنەکەوە، سەرچاوەیەک لە ناحیەی سنونێ کە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە تۆری میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کوڕ و کچەکە ئێزدین، بەڵام تیرەیان جیاوازە و خۆشەویستی یەکتر بوون، لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە کوژراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە نەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە ‏تەنها بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان، دوای دیاریكردنی بەنزینخانەكان، بڕیارەكە…
زیاتر ببینە

دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سبەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی…
Total
0
Share