بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە: تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە کە لە ئاوی زێی بچووک خنکا

لە بەیانیی ئەمڕۆوە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵان لە ئاوی زێی بچووک لە سنووری ناحیەی تەق تەق خنکاوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە کە  لە زێی بچووک لە سنووری ناحیەی تەق تەق خنکا، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تاوەکو ئیستا سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.

وتیشی، بەیانیی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 31 ساڵان بەناوی (قاسم عەممان) کە بەنەتەوە تورکمانە و دانیشتووی شاری کەرکوکە بەمەبەستی گەشتکردن هاتووەتە سنوورەکە، ویستویەتی منداڵێک لە خنکان رزگار بکات، بەڵام خۆی خنکاوە و منداڵەکە رزگارکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بە پێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دواخرا،…
زیاتر ببینە

هۆکاری رانەگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێم ئامادەیە…
Total
0
Share