كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی خیتافی

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ستایشی ئاستی بەرزی كەریم بنزیمەی فەڕەنسی كرد و جەختیشی كردەوە كە مێندی و یۆڤیچ و هازارد لە یارییەكەی خیتافی بێبەش دەبن.

ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەدا كە تیپەكەی لەسەر ڕێگەیەكی ڕاست دەڕوات و كۆتایی وەرز دەردەكەوێت كە دەتوانن تا كوێ ڕكابەری بكەن.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

– یارییەكەی خیتافی زۆر گرنگە پێویستە بۆ سێ خاڵەكە هەوڵ بدەین

– بنزیمە  هێشتا لە گەشەكردندایە و لە ڕابەڕایەتی كردنی یانەكە بەردەوامە

– مێندی ڕاهێنانی نەكردوە و پشووم پێداوە ، هێشتا یۆڤیچیش چاكنەبۆتەوە

– ئێمە لەوپەڕی ئاست بەرزیدا نین بەڵام سەلامەتیشین، لەڕوی كۆمەڵەوە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەین

– قورسە بنزیمە بە یاریزانەكانی پێشوو بەراورد بكەین، گەر بڵێێن وەك ڤان باستن وایە بنزیمە دلخۆش دەبێت بەڵام ڤان باستنیش ئەبێ دڵخۆش بێ

– من گرنگی بەوانە نادەم كە لەدەرەوە قسە دەكەن پێویستە چاوەڕێی كۆتایی وەرز بكەین تا بزانین چیمان بەدەستهێناوە

– هەر كەسێك بێتە ڕیاڵ مەدریدەوە بنزیمە هەر سەرەكی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share