مانچستەر یونایتد چووەتە ڕیزی داواکارەکانی گۆرێتزکا

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی وەک جێنشینی پۆگبا هەوڵی گواستنەوەی لیۆن گۆرێتزکای ئەڵمانی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دەدات.

ڕۆژنامەی “زە سەن” ئاشکرایکردووە، پۆڵ پۆگبای فەرەنسی بۆندەکەی لە هاوینی 2022 لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ نوێکردنەوەی نەبووە و ئەگەر زۆرە دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکە لە هاوینی 2022 درێسی یانەی یوڤانتۆس، یاخود ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت.

لەم نێوەندەدا، بەڕێوەبەرانی “ڕێد دێڤلز” چاویان بڕیوەتە لیۆن گۆرێتزکای ئەڵمانی، کە هەمان کێشەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەیدا هەیە، یاریزانەکە تاوەکو ئێستا لەسەر بنەمایەک ڕێکنەکەوتووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە پێشتر ڕیزیان بۆ گۆرێتزکا بەستووە، چاودێریی دۆخەکە دەکەن، بەڵام خواستی یونایتد لە دوو یانە ئیسپانییەکە بەهێزترە.

لە ئەگەری شکستهێنان لە واژووکردنی ئەم بۆندە، ئولی گۆنار سۆڵشایەر بیر لە کڕینی ئیدواردۆ کاماڤینگای فەرەنسی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ستاد ڕینس دەکاتەوە.

هەندێکی دیکە لەسەرچاوەکان پێیانوایە، ڕۆبن نیڤێزی پۆرتوگالی یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن بەهەمان شێوە داواکراوە، هەروەها دۆنی ڤان دی بێكی ئەستێرەی هۆڵەندی دەیەوێت تواناکانی بسەلمێنێت و یانەکەی لە هەوڵەکان بۆ ئەو سێ یاریزانە پەشیمان بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

مارتا ڕیکۆردی مێژوویی تۆپی پێی تۆمارکرد و پیلێ پەیامێکی ئاڕاستەکرد

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. لە 24 كاتژمێری ڕابردوو 22 كەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوایە تیپەكەی لەتوانایدا هەیە بەسەر هەموو ڕكابەرەكانیدا سەربكەوێت ئەگەر یەكگرتوو بن. پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر…
Total
0
Share