بەدەل بەرواری: 90%ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەیانەوێت مووچەکانیان لە بەغدادەوە بدرێت

بەدەل بەرواری چالاکوانی مەدەنی لە بادینان یاداشتێک ئاراستەی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەکات سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، “90%ی فەرمانبەران و مامۆستایان دەیانەوێت مووچەکانیان لەبەغدادەوە بدرێت”.

لە یاداشتەکەیدا بەدەل بەرواری دەڵێت، “ماوەی هەشت ساڵە دەسەڵاتدارانی هەرێم بە  نایاسایی و بەچەندین شێواز دەستکاریی مووچەی مامۆستایان وفەرمانبەران وخانەنشینانی هەرێمیان کردووە و بەشێکی زۆری مووچەیان لێ دزیون، لەو ماوەیەدا مووچەی دوانزە مانگیان بە تەواوی پێ نەداوین و 36 مانگیش چارەکێک یان نیوەی مووچەکانیان پێداوین”.

جگە لەوەی لەساڵی 2016 بەنایاسایی پلەبەرکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمیان ڕاگرتووە.

بەدەل بەرواری باسلەوەدەکات، تەنها چارەسەر ئەوەیە حکومەتی عێراقی ڕاستەوخۆ مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم دابەشبکات و وربینی ورد لە داهات و خەرجیی نەوتی هەرێم و خاڵەگومرگیەکان و داهاتی ناوخۆدا بکات.

دەشڵێت، “ئومێدەوارین بەزووترین کات کەیسی مووچەی مامۆستایان یەکلایی بکرێتەوە و ڕاستەوخۆ لەبەغداوە دابەشبکرێت لەڕێگەی ئەو بانکە عێراقییانەی تائێستا هەرێم ڕێگە بەکردنەوەی لقەکانیان نادات”.

بابەتی پێشتر

ئەبوبەکر هەڵەدنی: لەسەر بابەتی دەستدرێژیی پزیشکەکە ئامادەم بچمە بەردەم دادگا

بابەتی دواتر

بایدن هێرشەکەی ڕوسیا بۆسەر وێستگەی کراماتۆرسک بە وەحشییانە وەسفدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share