وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 رادەگەیەنێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو وەزیری دارایی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و دەشڵێت، “ئومێددەكەین هەفتەی داهاتوو بەغداد 700 ملیار دینارەكە بۆ مووچە رەوانە بكات و ئێمەش دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ مووچەی مانگی 8 دەكەین”.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی وەزیری دارایی هەرێم كرابوو، بەڵام بەهۆی هاتنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆران سەردانەكە خرایە ئەم هەفتەیە و بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو وەزیری دارایی هەرێم بۆ پرسی مووچە بچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، “رێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی عێراق کراوە و ئومێددەكەین هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكە رەوانە بكرێـت و ئێمەش دەست بەئامادەكارییەكان بۆ مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆران دەكەین.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانبوو

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی گرانبووە و سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لەمشەوەوە 50 دینار چووەتەسەر نرخەكەی. ئازاد محەمەد…
Total
0
Share