وەزارەتی كارەبا بە ئۆنلاین كێشەكانی هاوڵاتیان چارەسەردەكات

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە ڕێگای سیستمی ئۆنلاینەوە چارەسەری كێشەی هاوڵاتیان دەكەن و لە مانگی شوباتدا 90 سكاڵای هاوڵاتیان بە سیستمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنی چارەسەركراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، وەڵامی 90 سكاڵا و داواكاریی هاوڵاتیان دراونەتەوە كە بە ڕێگای خزمەتگوزاریی سیستمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنیی پێشكەشكراون.

ئاماژە بەوەكراوە 53 سكاڵای هاوڵاتیان چارەسەركراون، 23 سكاڵا تایبەتبوون بە پێشنیاز و تێبینی و دۆسیەی دووبارە لە ڕێگای سیستمەكەوە بە دواداچوونیان بۆ كراوە و چارەسەركراون .

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتدا هاتووە، سكاڵا و داواكاریی هاوڵاتیان لە گرفتەكانی پێوەری زیرەك ، هەڵەی خوێندنەوەی پێوەرو سەرپێچی و ڕۆتین بەدواداچوونیان بۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆماری عێراق: هاوكاردەبین لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران

سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هاوكاردەبن لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بریارده‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌…
Total
0
Share