كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

ئاژانسی هەواڵی بەغداد ئەلیوم لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لە ماوەی پێنج رۆژدا لە هەفتەی داهاتوودا دابەشدەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەهێندرێت.

جێی ئاماژە بۆكردنە، تاوەكو ئێستا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی دوو دابەش نەكراوە و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستبەسەر دوو تاکسیدا گیرا کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی راگەیاند کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share