پەرلەمانتارانی كوەیت سەرۆك وەزیران ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە دەكەن

سەرۆك وەزیرانی كوەیت بەنیازە دەستلەكار بكێشێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە نامە دەدات بە میری وڵاتەكە.

ڕۆژنامەی “قەبەس”ی كوەیتی بڵاویكردەوە، شێخ سوباح ئەلخالد سەرۆك وەزیرانی كوەیت دەیەوێت دەستلەكاربكێشێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە داوای بەخشینی لە پۆستەكەی ئاراستەی سەركردایەتیی سیاسیی وڵاتەكەی دەكات.

بەپێی میدیای كوەیتی، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران پەسەند دەكرێت و ئێستا كار بۆ ئەوە دەكرێت كەسێكی تر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستنیشانبكرێت.

ماوەیەكە ناكۆكیی توند لەنێوان پەرلەمانتارانی كوەیت و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەدا هەیە، ئەوان تۆمەتباری دەكەن بە نواندنی ڕەفتاری “نادەستوورییانە” و هاوكارینەكردنی دامەزراوەی یاسادانان و پەكخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و نەگرتنەبەری ڕێوشوێن دژی گەندەڵی.

میدیای كوەیتی دەڵێت ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمان لەبارەی كابینەی حكومەتەكەی شێخ سوباح ئەلخالدەوە كۆدەبێتەوە، بەڵام ناوبراو ئامادەی دانیشتنەكە نابێت “چونكە تا ئەو كاتە دەستیلەكاركێشاوەتەوە و چیتر لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا نامێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد بـ.ـاقر قـ.ـالیباف: دەکرێت دوژمن لە هەر ساتێکدا جەنگەکە هەڵبگیرسێنێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، متمانەمان بە دوژمن نییە. محەمەد بـ.ـاقر قـ.ـالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئـ.ـێران بە تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئێـ.ـرانی…
Total
0
Share