پلەكانی گەرما 30 پلە تێدەپەڕێنن

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە، لە زۆربەی شارەكانی هەرێم 30 پلە تێدەپەڕێنن.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردووەتەوە، لە هەردوو ڕۆژەكەدا بەگشتی ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

تایبەت بە پلەكانی گەرما، بە بەرزی دەمێننەوە، ئەمڕۆ لە هەولێر و كەركوك و سبەینێش لە هەموو هەرێمی كوردستان، جگە لە هەڵەبجە، پلەكانی گەرما دەچنە 30 پلە و سەرووتر.

بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 30 پلەیە، بەڵام سبەینێ بەرزدەبێتەوە بۆ 32 پلەی سیلیزی، سلێمانی ئەمڕۆ 28 پلە بەرزترینە و سبەینێ دەگاتە 30 پلە، دهۆك ئەمڕۆ 29 پلە و سبەینێش 31 پلە تۆماردەكات، لە هەڵەبجەش ئەمرۆ بەرزترین پلە 27 و سبەینێش دەگاتە 29 پلەی سیلیزی.

لە كەركوك بەرزترین پلەكانی گەرما بەراورد بە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان تۆماردەكرێن، بۆ ئەمڕۆ 33 پلەی سیلیزیە و سبەینێ بەرزتردەبێتەوە بۆ 35 پلە.

بابەتی پێشتر

ئانسو فاتی لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەیدایە

بابەتی دواتر

لە ڕەمەزاندا چۆن مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی کۆئەندامی هەرس دەکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share