لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگارەكان لەبارەی توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێز و قەدەغەی هاتوچۆ ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، “لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای کۆرۆنا و ئەو ڕێکارانەی دەبێت بگیرێنەبەر، وەزارەتی تەندروستی پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆی گشتیی بۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەکان دەکات”.

دکتۆر ڕەهێڵ وتیشی، “کەرەنتینەی گشتی پێشنیازی یەکەممانە و بە پێویستی دەزانین بۆ دۆخی ئێستا، چونکە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان چووەتە هێڵی سووری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و لە ئاستێکی مەترسیدارداین”.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی پێشنیازەكانی دیكەی وەزارەتەكەی بۆ ئێستا ئاشكراكرد، “یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆی گشتی نەکرێت، وەزارەتی تەندروستی پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار دەکات، بۆ داخستنی شوێنە گشتییەکان، هەروەها کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان بەجۆرێک تەنها کاروباری هاوڵاتییان بەڕێبکرێت، چێشتخانەکان تەنها بە گەیاندن کاربکەن، مزگەوتەکان دابخرێن، لەگەڵ ئەوەشدا هاتوچۆی هاوڵاتییان لە شەواندا قەدەغەبکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پشکنینی سەرجەم فەرمانبەرانەوە بۆ ماددەی هۆشبەر ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەی پێشنیارییان بۆ پشکنینی سەرجەم فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی حکومەت بۆ دڵنیابوونەوە لە بەکارنەهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونکردنەوەیەکی…
زیاتر ببینە

دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

  بەڕێوەبەری دروستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوییەوە ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن…
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەردەوام دەبین لە پێکەوەکارکردن بۆ رێگریکردن لە روودانەوەی کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ 36هەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیە دڕاندانەکەی…
Total
0
Share