سەرۆكی بەرشلۆنە چی لەسەر گەڕانەوەی مێسی دەڵێت؟

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی بەرشلۆنە دوپاتیكردەوە كە هەمیشە دەرگای یانەكەیان بۆ مێسی كراوەیە و پێشیوایە دێمبلی حەزدەكات بمێنێتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكدا سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە ڕایگەیاند، هەمیشە ئامادەن بۆ بەخێرهێنانەوەی مێسی.

وتیشی: “دێمبلی حەز بەمانەوە دەكات لە یانەی بەرشلۆنە و پێویستە گفتوگۆكانمان دەستپێبكەینەوە.”

پێشیوایە هێشتا هیوا ماوە بۆ ئەوەی ناسناوی خولی ئیسپانیا بەدەستبهێنن.

بەشێك لە قسەكانی لاپۆرتا:

– دەرگای بەرشەلۆنە هەمیشە بۆ میسی كراوەیە

– هیچ یاریزانێك ناكڕین كە كێشەمان بۆ دروستبكات لە موچەی ساڵانەدا

– گرێبەستی دیمبلی تەواو بووە، بەڵام پێویستە دانیشین و گفتوگۆ دەستپێبكەینەوە، خۆی حەزدەكات بمێنێتەوە.

– بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا هێشتا ئەگەری هەیە، بەڵام سەرەتا دەبێت لە ئیشبیلیە ببەینەوە

– ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ چاڤی یەكێك بوو لە باشترین بڕیارەكانی كاری سەرۆكایەتیم

– مەمنون دەبم گەر میسی پەیوەندی بكات و بڵێت دەگەڕێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە تێپەڕاندنی پۆرتوگال سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی بەلجیکا بردنەوەی بەرامبەر پۆرتوگال تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share