پارتی ئەمڕۆش شكستیهێنا.. كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان گۆڕدرا

بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئامادەبوو، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ‏ئەنجومەنی نوێنەران گۆڕدرا بۆ ئاسایی.‏

نێردراوی تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ بەغداد گواستیەوە، بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی ‏ئامادەبووان، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكە لە ‏هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە بگۆڕێت بە دانیشتنێكی ئاسایی. ‏

كەمتر لە 150 پەرلەمانتار لە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بوون، بەرەكەی پارتی و ‏هاوپەیمانەكانی سەركەوتوو نەبوون لە تەواوكردنی ڕێژەی یاسایی و هەڵبژاردنی سەرۆك ‏كۆمار، كە پێویستی بە 220 پەرلەمانتارە، بەشێوەیەك، تەنها نزیكەی 150 پەرلەمانتار ‏لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران بوون.‏

بەوەش، ئەو بەرەیەی پارتی و هاوپەیمانەكانی پێكیانهێناوە، ژمارەی زیاتری ‏پەرلەمانتاریان لێبووەوە و بەرەی بایكۆتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی ‏سەرۆك كۆمار فراوانتر بووە.‏

بابەتی پێشتر

ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی ئۆكرانیا چوار ملیۆن كەسی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

هادی عامری: دەستپێشخەریی نوێ بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share