سوننەکان پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلادەکەنەوە

ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان کۆدەبنەوە و بڕیار لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن.

رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی حزبە سونییەکان کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدەن.

سەڵاح مەرعاوی ئەندامی هاوپەیمانی عەزم بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکە لە بارەگای موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە ئەنجامدەدرێت، ئامانج لێی ئەوەیە کاندیدێک یان دووان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبکرێت.

جەختیشیکردەوە، گفتوگۆکان لەنێو هەر پێنج لایەنی سوننی هاوپەیمانێتییەکە بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هیچ ناوێک بۆ کاندید دەستنیشاننەکراوە.

بەپێی عورفی سیاسی لە عێراق پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشکی لایەنە سونییەکانە و پێویستە ئەوان کاندید بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانبکەن و دواتر لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: زیاتر لە جارێک هەوڵمانداوە بۆ تێپەڕاندنى پرۆژەیاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە سەد واژوو کۆکراوەتەوە بۆئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی گەورەترین هەڵمەت بۆ ڤاکسینکردنی 40%ـی عێراقییەکان ئەنجامدەدات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ ڤاکسینکردنی هاوڵاتییانی ‏عێراق ئەنجامدەدات، هەڵمەتەکە بۆ کوتانی 40%ـی خەڵکی عێراقە لە تەمەنە…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: لیژنە هاوبەشەکەی هەرێم و بەغداد راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەمی سودانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێکهێنراوە، راپۆرتی…
Total
0
Share