ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک تاوتوێ بكات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە تاوتوێی پرۆژە یاسای تایبەت بە پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك دەكات.

كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە شكستیهێنا و نەتوانرا 220 پەرلەمانتار كۆبكرێنەوە و ئامادەی دانیشتنەكە ببن.

هاوكات بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا و ئۆكرانیا دانوستانەكانیان لە توركیا دەستپێدەكەنەوە

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی ئیتاڵیا بڕیاریانداوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەگاتە تاران

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆکی ئێران دەگاتە…
Total
0
Share