نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینیەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و دواترئەنجامەکانی بڵاودەکەنەوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، “نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشک لە عێراق بوونی ھەبووە و بەشێوەی تاک لە سەرجەم ناوچەکان تۆمارکراون، بەڵام ئەوەی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری ھەیە بریتییە لە زیادبوونێکی رێژەی نەخۆشییەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد،، “تیمێکی شارەزا سەردانی سلێمانی کردووە و پشکنین کراوە و نموونە لە نەخۆشییەکە وەرگیراوە و نێردراوە بۆ تاقیگەی تەندروستیی گشتی لە بەغداد، چاوەڕێی ئەنجامەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشییەکە و دواتر ئەنجامەکەی و ھەر وردەکارییەکی تر بە فەرمی بڵاودەکەینەوە”.

جەختیشیکردەوە، “خاڵی گرنگ ئەوەیە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی مردن بە نەخۆشییەکە نییە و سەرجەم حاڵەتە تۆمارکراوەکان لەژێر کۆنتڕۆڵدان و نەخۆشەکان وەڵامیان بۆ چارەسەرەکان ھەیە و زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێھێشتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share