عێراق.. ناڕەزایەتییەكان دژی نەبوونی كارەبا كوژراو و برینداری لێکەوتەوە

خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی پارێزگای میسان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی نەبوونی کارەبا، کوژران و برینداربوونی 10 خۆپیشاندەری لێکەوتەوە، چالاکوانانی خۆپیشاندانەکە دەڵێن، هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

شەوی ڕابردوو دەیان خۆپیشاندەر لە پارێزگاكانی میسان و بەسرە ڕژانە سەر شەقام دژی بڕانی کارەبای پارێزگاکانیان، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما لەو پارێزگایانەی عێراق بەرزبوونەتەوە.

ئەمە لەکتێکدایە شەوی هەینی بەهۆی لەکارکەوتنی لەناکاوی سیستمی کارەبای پارێزگاکانی عێراق، کارەبا لە چەند پارێزگایەك بە بەغدادی پایتەختیشەوە بڕا.

لە خۆپیشاندانەکانی میساندا ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوویدا و بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا و نۆی دیکە برینداربوون.

هەر دوای کوژانەوەی سەرتاسەری کارەبا لە پارێزگاکانی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبای عێراق لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پەسەندکرا، کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو پێشکەشی کردبوو.

هەروەها مستەفا کازمی بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی دا، بەهۆی ئەوەی پشتگوێخستن و کەمتەرخەمی هەبووە لەکارەکەیدا.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە عێراقییەکان باس لە چوار هۆکار دەکەن بۆ لەکارکەوتنی سیستمی کارەبای وڵات، ئەوانیش، ڕاگرتنی هەناردەی کارەبا لە وڵاتی ئێرانەوە، نەبوونی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا، کردنە ئامانجی تاوەرەکانی کارەبا لەلایەن داعشەوە، هەروەها فشاری زۆری سەر وێستگەکانی کارەبا.

بابەتی پێشتر

سبەی موچەی وەزارەتێك و دوو توێژ دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

پیرو 3-3 پاراگوای

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share