(NBA) جۆردان پۆڵ کۆتایی بە زنجیرە دۆڕاندنەکانی واریەرز هێنا

جۆردان پۆڵ 30 خاڵی تۆمارکرد و زنجیرەی دۆڕاندنەکانی تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرزی وەستاند، هەروەها تیمەکەی بە ئەنجامی 118-104 بردنەوەی بەرامبەر یەکەمی ڕیزبەندیی (NBA)، مەیامی هیت تۆمارکرد.

تیمی واریەرز بەهۆی پێکانی ستیفان کوری باشترین یاریزانی پێکهاتەکە و جیهانەوە دەناڵێنێت، سێ دۆڕاندنی لەسەریەکی تۆمارکردووە کۆتاییەکەی بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک بووە.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی فینێکس سەنز کە یەکەمی جەمسەری خۆرئاوای خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکایە، توانی بە ئەنجامی 125-116 لە مینیسۆتا تێمبەروڵڤز بباتەوە، هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە تیمی سەنز سەرکەوتنی بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان “پلەی ئۆف” مسۆگەرکردووە.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

هۆرنێتس 106-121 نیکس

پیستۆنز 122-101 هوکس

پیسەرز 109-110 کینگز

سێڵتیکس 125-97 جاز

مەیامی 104-118 واریەرز

گریزلیس 132-120 نێتس

تێمبەروڵڤز 116-125 سەنز

سیتی ساندەر 118-102 ماجیک

ماڤرێکس 110-91 ڕۆکێتس

لەیکەرز 121-126 سێڤنتی سیکسەرز

بلایزەرز 96-133 سپێرز

بابەتی پێشتر

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی ئەنجامی خراپی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە وەردەگرێتەوە

بابەتی دواتر

فەرمی.. ڕوسیا بە هاوکاریی تورکیا داوای یورۆی 2028 و 2032 دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share