(ڤیدیۆ) سیتی، ساوسامپتنی تێپەڕاند و گەیشتە نیوەی کۆتایی “‏Fa cup‏”‏

لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتیی یانە ئینگلیزییەکان، یانەی مانچستەر سیتی ‏بردنەوەی بەرامبەر ساوسامپتن تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یاریگای سینت ماری و لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ‏یەکێتیی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ”، یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی یانەی ساوسامپتن، ‏یارییەکەش لەکاتی یاساییدا بە بردنەوەی مانچستەر سیتی (4-1) کۆتاییهات.‏

گۆڵەکانی سیتیزنس لە خولەکەکانی 12، 61، 75، 78 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ، کیڤن دی برۆین، فیڵ فۆدین، ڕیاز مەحریزەوە ‏تۆمارکران، گۆڵەکەی ساوسامپتن بە هەڵە لە خولەکی 45 لەلایەن ئایمیریک لاپۆرتەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامە ناودارەکەی ئینگلتەرا مسۆگەرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share