ئاراوخۆ کەی دەگەڕێتەوە؟ ئورۆگوای بڕیاردەدات..

ڕۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئورۆگوای تاوەکو ئێستا قۆناغی چارەسەری تێنەپەڕاندووە و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن دوو یاریی مۆندیال لەدەستبدات.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاراوخۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالی 2022 لە قۆناغی چارەسەر بەردەوام دەبێت، لە یاریی دەستپێکدا (24ی تشرینی دووەم) بەرامبەر کۆریای باکوور، هەروەها یاریی پۆرتوگال (28ی تشرینی دووەم) بەشداری ناکات، بەڵام بۆ یاریی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر گانا (2ی کانوونی یەکەم) دەگەڕێتەوە، ئەویش ئەگەر بێتو پێکانەکەی درێژە نەکێشێت.

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ستافی پزیشکی و هونەری ئورۆگوای لەبارەی ئاراوخۆ-وە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.

ئاراوخۆ لەکۆتایی مانگی ئەیلول بە درێسی یانەی بەرشلۆنەوە دووچاری پێکان بووە و نەشتەرگەری بۆکراوە، لەم وەرزەدا تەنها حەوت یاریی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share