نیکلاس بێندتنەر: ئەگەر کات بگەڕێتەوە بە چەکوش سەری خۆم پاندەکەمەوە

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نەرویج و یانەکانی ئارسیناڵ و یوڤانتۆس، نیکلاس بێندتنەر لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە خراپی ڕەوتی ژیانی دەکات بەهۆی ئەو پارە زۆرەی لەبواری تۆپی پێدا بەدەستیهێناوە.

بێندتنەر لە ژیانی وەرزشیدا بە چەندین یانەی گەورەی وەک ئارسیناڵ و یوڤانتۆس و ڤۆلفسبۆرگ و کۆپنهاگندا تێپەڕیکردووە، لە ساڵانی 2005 بۆ 2014 بەهیوای بوون بە باشترین هێرشبەری جیهان پەیوەندی بە تۆپچییەکانی شاری لەندەنەوە کرد “ئارسیناڵ”، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەبوو.

زەبەلاحە دانیمارکییەکە بەهۆی لادان لە ژیانی ئاسایی و سەرکێشییەکانیەوە ژیانێکی ئاڵۆزی تێپەڕاند و لە ئێستادا بەبێ یانە چاوەڕێی ئۆفەرێک دەکات، بڕیاربوو پەیوەندی بە خولی سوپەری چینەوە بکات، بەڵام تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو دەرگایەشی بەڕوویدا داخست.

بێندتنەری تەمەن 32 ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا بە یەکێک لە ڕۆژنامەنوسە دانیمارکییەکان دەڵێت، ” بەردەوام لە گازینۆکان بووم، شەوێکیان نەمدەتوانی لەسەر کورسییەکەم دابنیشم هێندە سەرخۆشبووم”.

هەروەها دەڵێت، ” تەمەنم تەنها 23 ساڵ بوو، لە گازینۆیەک زیاتر لە 400 هەزار پاوەندم بە قومارکردن لەماوەی 90 خولەکدا دۆڕاند، پارەم پێنەما، بەتەواوی مایەپوچبووم، دەچووم بۆ توالێتەکان و بەملاو ئەولادا دەکەوتم، ئاوم دەکرد بە دەموچاومدا، بەدوای بەرپرسی سندوقی یانەکەدا دەگەڕام و 30 هەزاری دیکەم قەرزکرد بۆ ئەوەی بەردەوامی بە یاریکردن بدەم”.

لە تەمەنی 30 ساڵییەوە یاریزانی ناوبراو بەهۆی سەرکێشی و دابەزینی ئاستییەوە لە پێکهاتەی دانیمارک دوورخرایەوە، لەم بارەیەوە دەڵێت، ” هەستم بە قێزەونی خۆم کرد، گریام، بەهۆی ئەو پارە زۆرەی لە ڕێگەی تۆپی پێوە بەدەستمهێنا ژیانم وێرانبوو، ئەگەر کات بگەڕێنرایەتەوە بۆ دواوە، بە چەکوش سەری خۆم پاندەکردەوە، تاوەکو تێدەگەیشتم چ چانسێک لە ژیاندا هاتووەتە بەردەمم، دەبوو خۆم تێبگەیەنم کە دەبێت بە گرنگییەوە لە ژیانی وەرزشیم بڕوانم”.

بێندتنەر تەمەنی 32 ساڵە و لە ژیانی وەرزشییدا یاری بۆ یانەکانی ئارسیناڵ، بێرمینگهام، ساندەرلاند، یوڤانتۆس، ڤۆلفسبۆرگ، نۆتنگهام فۆرێست، ڕۆزنبۆرگ، کۆپنهاگن، تامبی ئێف ئێف کردووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری بایرن داوای گەڕانەوەی هاندەران و چارەسەری نیشتیمانی دەکات

بابەتی دواتر

بەرازیل 5 - 0 بۆلیڤیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share