سوودەكانی كەرەوز بزانە

كەرەوز یەكێكە لە ڕووەكە گرنگەكان، چەند ماددەیەكی خۆراكیی بۆ جەستە تێدایە و دەوڵەمەندە بە “پۆتاسیۆم، ڤیتامینەكان، كالیسۆم و مەگنیسۆم”.

یەكێك لە سوودەكانی كەرەوز بۆ ژنان ئەوەیە كە یارمەتیدەرە لە ڕێكخستنەوەی سووڕی مانگانە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی، ئەگەر لەگەڵ نیو لیتر ئاو و كەوچكێك شەكر تێكەڵبكرێت و ڕۆژانە سێ جار بخورێتەوە.

كەرەوز یارمەتیدەرە لە چارەسەركردنی هەوكردنی چاو و ڕێژەی شەكر لە جەستەدا ڕێكدەخاتەوە، بەتایبەت ئەو كەسانەی نەخۆشیی شەكرەیان هەیە و ئەنسۆلین ڕێكدەخاتەوە. سەرباری ئەوانەش كەرەوز ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێكدەخاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share