توێژینەوەیەکی بەریتانی: دواكەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین بەرگریی جەستە بەهێزتر دەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریدەخات، دواکەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر یارمەتیی جەستە دەدات بەرگریی بەهێزتر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەراورد بە وەرگرتنی هەردوو ژەمە ڤاکسینەکە لە ماوەیەکی کەمدا.

ئەو توێژینەوەیە، کە زانکۆی بێرمینگهام-ی بەریتانی، بەهاوکاریی تەندروستیی وڵاتەكە ئەنجامیداوە، ئاشکرایدەکات، ئەگەر دوای 12 هەفتە لە وەرگرتنی یەکەم ژەمە ڤاکسین، ژەمی دووەم وەربگریت، بەرگریی جەستە سێ هێندە زیاتر دەکات، بەراورد بە وەرگرتنی دووەم ژەم لەدوای سێ هەفتە.

توێژینەوەکە دەڵێت، وەرگرتنی ئەو دوو ژەمە ڤاکسینە بەو ڕێگەیە، یاریدەدەر دەبێت لە پاراستنی کەسەکە بۆ ماوەیەکی درێژ و باشتركردنی بەرگریی جەستە و کەمکردنەوەی تەنە نامۆکان بۆ ماوەیەکی زۆر.

ئەو وڵاتانەی بۆ ماوەیەکی زۆر پێدانی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەریان دواخستووە، هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا و سعودیەن، ئەویش بە ئامانجی وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکە لەلایەن ژمارەیەکی زۆرتری هاوڵاتییانەوە.

بابەتی پێشتر

توركیا بە كۆمەكی دارایی "فەڵەستینییەكانی 48" لە عەفرین مزگەوت دروستدەكات

بابەتی دواتر

تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەكی هەرێم لەسەر هێرشكردنە سەر خێزانە هەولێرییەكە لە توركیا كاردانەوەی نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share