بنكەی ئاسمانیی بەلەد مووشەكبارانكرا

چەند مووشەكێك ئاراستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد كران و دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.

كەمێك لەمەوبەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد مووشەكبارانكرا و بەپێی زانیارییەكان، چوار مووشەك ئاراستەی بنكەكە كراون.

لیوا ڕوكن زیا موحسین سەعد، فەرماندەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد ڕایگەیاند، هەر چوار مووشەكەكە لە شوێنی كراوەدا كەوتوونەتە خوارەوە و زیانیان بە بنكەكە و ستاف و كارمەندانی نەگەیاندووە.

مووشەكبارانكردنی بنكەی ئاسمانیی بەلەد دوای ئەوە دێت، كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، لەڕێگەی مووشەكەوە هێرشکرایەسەر شاری هەولێر و ژمارەیەك لە مووشەکەکان بەر ناوچەی نیشتەجێبوون کەوتن.

دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی مووشەكبارانكردنەكە ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بارەگای ئیسرائیلیی مووشەكبارانكردووە، حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئەوە ڕەتدەكەنەوە و داوا لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكەن لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بكەن.

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی بڕیارێكی نوێی لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە دەركرد

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: پوتین دۆخێكی ناهەمواری لە جیهاندا دروستكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مستەفا كازمی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوا لە هەمووان دەكات دووربكەونەوە لە تۆمەتباركردن و زمانی تەخوین و دەڵێت،…
Total
0
Share