بەم شەش جۆرەی خواردن فشاری خوێن داببەزێنە

ڕاگرتنی هاوسەنگیی فشاری خوێن کارێکی پێویستە بۆ تەندروستییەکی باش و جگە لە دەرمان، لەڕێی چەند جۆرێک خۆراکەوە دەکرێت ئەم کارە ئەنجام بدرێت.

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کێشەیەکی تەندروستییە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک و گورچیلە زیاد دەکات، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەم کێشەیە 1.28 ملیار کەس لە جیهاندا دەگرێتەوە.

زۆرینەی خەڵک بۆ چارەسەرکردنی فشاری خوێن پەنا بۆ دەرمان دەبەن، بەڵام لەڕێی چەند هەنگاوێکی تریشەوە دەکرێت چارەسەر بکرێت، کە بریتییە لە وەرگرتنی ئەم جۆرە ماددە خۆراکییانە:

جۆری یەکەم: ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین Cیان هەیە

ئەم جۆرە، پەتاتەی شیرین و شیلک و برۆکلی و کیوی و میوە ڤیتامینییەکانی وەک پرتەقاڵ دەگرێتەوە.

جۆری دووەم: ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین Aیان هەیە

ئەم جۆرە، ئەڤۆکادۆ و بادەم و ماسیی سەلەموون و کەرەی عەلیبابا دەگرێتەوە(peanut butter).

جۆری سێیەم: ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمیان هەیە

پۆتاسیۆم یارمەتیی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات، لەڕێی خاوکردنەوەی خوێنبەرەکانەوە و یارمەتیدانی جەستە تاکو خۆی لە سۆدیۆمی زیادە ڕزگاربکات. دەکرێت پۆتاسیۆم لە پەتاتە و گێزەر و سپیناخ و تەماتە و چەرەسەوە وەربگیرێت.

جۆری چوارەم: ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرزی سیلینیۆمیان هەیە

سیلینیۆم یەکێکە لەو ماددانەی دژە ئۆکسانە و یارمەتیدەری جەستەیە تاکو بەهۆی ئۆکسانەوە ماندوو نەبێت. سیلینیۆم دەکرێت لە ڕۆبیان و مریشک و گۆشتی قەلەوە وەربگیرێت.

جۆری پێنجەم: ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرزی ” L- arginine “یان هەیە

ئەم ماددە خۆراکییە یارمەتیی پشوودان و خاوبوونەوەی ماسولکەکان دەدات و بەپێی چەند توێژینەوەیەک، هاوکاریی نزمکردنەوەی فشاری خوێنیش دەکات. بە گشتی لە گۆشتی پەلەوەرەکان و چەرەس و شیرەمەنییەکاندا هەیە.

جۆری شەشەم: ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرزی کالسیۆمیان هەیە

ڕۆژانە وەرگرتنی ڕێژەی 1000- 1500 میلیگرام کالسیۆم دەکرێت فشاری خوین باشتر بکات. دەکرێت ئەم ڕێژەیە لەو سەوزانەوە وەربگیرێت کە گەڵاکانیان تۆخن، وەک برۆکلی، فاسۆلیای تەڕ و بەزالیای وشک.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای 3 بۆ چێڵسی: بەزووترین کات لۆگۆی ئێمە بسڕنەوە

بابەتی دواتر

ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە سزا قورسەکان دەربازدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share