“پێویستە سەرچاوەی هاوردەکردنی گۆشتی سووری بەستوو دیار بێت”

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت،”پێویستە سەرچاوەی هاوردەکردنی گۆشتی سووری بەستوو دیار و سەلامەت بێت”.

د.شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاڵەوانی سیستمی سەلامەتیی گشتیی کۆمەڵگە هاوڵاتییە و دەبێت لە بەکارهێنانی گۆشتی سووری بەستوو هۆشیاربن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هاوڵاتییان ئەو گۆشتانە بەکاربهێنن کە مۆری تەندروستییان لێدراوە، و هاوکات سەیری ئەو شوێنە بکەن کە گۆشتەکەی لێدەکڕن بزانن هەتا چەند مەرجەکانی سەلامەتی تێدایە لە پاکوخاوێنی و هەبوونی پلەی گەرمیی گونجاودا.

لەبارەی شێوازی هاوردەکردنی گۆشتی سووری بەستووەوە د. شاڵاو عارف، وتی، دەبێت سەرچاوەی هاوردەکردنی گۆشتی بەستوو دیار و سەلامەت بێت، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە تیمێکی پسپۆڕ چاودێریی بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی گۆشت بکەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەوە ناکرێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەوقافی هەرێم: ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی گەشتی حەج ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share