(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ کۆتایی به‌ یوڤی هێنا و له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و ڤیاڕیاڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی تۆمارکرد‌.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی له‌ یاریگای پیار ماورۆی میوانداریی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی چێڵسی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی بلوزی له‌نده‌ن له‌ خوله‌که‌کانی 45، 88 له‌لایه‌ن کریستیان پولیسیچ و سیزار ئازپیلیکوێتا‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی لیل له‌ خوله‌کی 38 له‌لایه‌ن بوراک یه‌ڵمازه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامی یارییه‌کانی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌، چێڵسی (4-1) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی به‌ده‌ستهێنا.

له‌ یارییه‌کی ئاگرینی دیکه‌دا، یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ یاریگای یوڤی ئارینا میوانداریی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی کرد، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژێرئاوگه‌ڕه‌کانی ئیسپانیا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ڤیاڕیاڵ به‌لێدانی سزا له‌ خوله‌کی 78 له‌لایه‌ن ئالبێرتۆ مۆرینۆ، له‌ خوله‌کی 84 و 91 له‌لایه‌ن پاو تۆرێس و ئارناوت دانجوماه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌، ڤیاڕیاڵ به‌ ئه‌نجامی (4-1) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی مسۆگه‌رکرد.

بابەتی پێشتر

ئامۆژگاری بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ناو ماڵەکەت

بابەتی دواتر

برایتۆن 0-2 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share