(ڤیدیۆ) لوتکەی یونایتد و چێڵسی بێ گۆڵ و بێ ڕەنگ کۆتاییهات

یەکسانبوونی مانچستەر یونایتد و چێڵسی سوودی بە یانەکانی دیکەی ڕیزبەندی گەیاند

ئەمڕۆ، یەکشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاری هەفتەی 26ی پریمەرلیگی بەرانبەر چێڵسی ئەنجامدا و یاری نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

چێڵسی تۆماس توخێل میوانداری مانچستەر یونایتدی سۆڵشایەری کرد و یارییەکە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی هێرشبەرانی هەردوو یانە هەوڵی بێوچانیاندا یانەکەیان بەرەو سەرخستن ببەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵ و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

https://streamable.com/0stmmx

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی یونایتد لە کۆی 26 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 50 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، لە بەرانبەردا چێڵسی ژمارەی خاڵەکانی لە 44دا وەستایەوە و نەیتوانی پلەی چوارەم لە یانەی وێستهام یونایتد وەربگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

پۆمپەیۆ: زۆرێك لە سعودییەكان خوازیاری ئاشتی بوون لەگەڵ ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share