بەرشلۆنە دەستبەرداری سیان لە یاریزانە گەورەکانی دەبێت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ هاوسەنگکردنەوەی بارودۆخی دارایی دەستپێکردووە، بڕیاریانداوە دەرگای ڕۆیشتن بە ڕووی سیان لە یاریزانە گەورەکاندا بکەنەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی لەزاری ئالبێرت ماسنوی ڕۆژنامەنووسەوە ئاشکرایکردووە، بەرشلۆنە پرۆسەی هاوسەنگکردنەوەی دۆخی دارایی بە فرۆشتنی یاریزانان دەستپێدەکات،

یەکەمین هەنگاویشیان ناونووسکردنی سیان لە یاریزانە گەورەکان بووە لە لیستی فرۆشتن بۆ مێرکاتۆی 2023، بریتین لە ئانسو فاتی، ڕافینیا، فیران تۆرێس.

ئیدارەی “بلاوگرانا” دەرگای فرۆشتنی کردووەتەوە و ئامەدەیی نیشانداوە، گوێبیستی ئۆفەر و خواستی یانە داواکارەکان بێت.

بەپێی سەرچاوەکە، پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبیلی بە هەمانشێوە وەستاوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە چەند یاریزانێکی دیکەش دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە.

بابەتی پێشتر

سەرکەوتووانی خۆرهەڵاتی (NBA) گەیشتنە شەش

بابەتی دواتر

بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە شاندێکی عێراق گەیشتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share