پزیشکان شکستیانهێناوە لە دیاریکردنی نەخۆشییەکی مەترسیدار لەمنداڵاندا لەدوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پزیشکان تائێستا سەرکەوتوونەبوون لە دیاریکردنی نەخۆشیی ترسناکی هۆکاری مردن لە هەندێک لە منداڵاندا دوای چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا .

پێشتر دایکان و باوکانی بەشێک لەو منداڵانەی تووشی کۆرۆنا بوون هۆشدارییاندا لەوەی منداڵەکانیان دوای ماوەیەک لە چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا تووشی نەخۆشیی قورس بوون.

ئەو دۆخە تەندروستییە لە منداڵاندا ناونرا “تووشبوون بە هەوکردنی ئەندامەکان” کە زۆر دەگمەنە، کە تەنها 1%ی منداڵان تووشی ئەو حاڵەتە دەبن.

هەروەها یەک بۆ پێنج منداڵی تووشبوو بەو حاڵەتە لە 100 هەزار منداڵ پێویستیان بە چارەسەر و مانەوە لە نەخۆشخانە دەبێت.

کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییە دوای 4 بۆ 6 هەفتە لە چاکبوونەوەی منداڵەکان لە کۆرۆنا دەردەکەوێت.

بەپێی ڕۆژنامەکە، بەهۆی ئەوەی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە هاوشێوەیە لەگەڵ نەخۆشیی دیکە نەتوانراوە لەلایەن پزیشکانەوە دەستنیشانبکرێت.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە، تای درێژخایەن، ئازاری سک، سکچوون و سووربوونەوەی چاو و نەخۆشییەکانی پێست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات.. حاڵەتی دیكەی كۆلێرا لە سلێمانی و هەولێر تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر…
زیاتر ببینە

پەتایەك بڵاوبووەتەوە.. پزیشكێك نیشانەكانی و چۆنیەتی خۆپاراستن رووندەكاتەوە

پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە و پزیشكێكی پسپۆر سەرەڕای روونكردنەوەی نیشانەكانی، رێنماییەكانی خۆپاراستنیش باسدەكات. دكتۆر زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی بواری…
Total
0
Share