شەش منداڵ لە كەركوك تووشی كۆرۆنا بوون

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەری تەندروستیی پارێزگاكە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا شەش منداڵ لە كەركوك تووشی كۆرۆنا بوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمشەو 22ی شوبات، نەبیل حەمدی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك ڕایگەیاندووە، “شەش منداڵ لە پارێزگای كەركوك لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون”.

بەڕێوبەری تەندروستیی كەركوك ئەوەشی ئاشكراكردووە، گومان دەكرێت بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا توشبووبن بەڵام هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو منداڵانەی تووشی كۆرۆنا بوون تەمەنیان لە خوار 15 ساڵەوەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی خراونەتەڕوو، پشكنینی ئەو شەش منداڵە بۆ بەغداد نێردراون بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی بە جۆرە نوێیەی كۆرۆنا توشبوون یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
Total
0
Share