دژەكۆرۆنا.. ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا نابن و زانایانیان شۆككردووە

زانایان بۆیاندەركەوتووە كەسانێك هەرچەند بەركەوتنیان لەگەڵ ڤایرۆسی كۆڤید- 19 و گۆڕاوەكانی و تووشبووانیاندا بكەن، دووچاریان نابن و كۆرۆنا كاریان تێناكات، هۆكارێك وایكردووە  لە بەریتانیا بخرێنەژێر پشكنین و توێژینەوەوە.

دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و بۆچوونی ئەو زانایانەی خستووتەڕوو كە پێیانوایە “كەسانێك جەستەیان بەشێوەیەكی خۆرسكانە دژی كۆرۆنا و گۆڕاوەكانین و تووشی پەتاكە نابن”.

بەڵگەی زانایان بۆ ئەمە، پزیشك و كارمەندانی تەندروستین كە بە بەردەوامی بەركەوتنیان لەگەڵ ڤایرۆسی كۆڤید- 19دا هەبووە، بەڵام دووچاری نەبوون.

زانایان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕێن كە هۆكاری بەرگریی جەستەی بەشێك لە مرۆڤەكان بەرامبەر بە كۆرۆنا چییە و بۆچی تووشی نابن؟ بۆ ئەوەش لە جینەكانی ئەو كەسانە دەكۆڵنەوە. تەنها لە كۆلێجی زانكۆیی لەندەن، زانایان نموونەی خوێنی سەدان فەرمانبەری كەرتی تەندروستییان وەرگرتووە و پشكنین دەكەن و دەیانەوێت بزانن هۆكاری تووشنەبوونیان بە كۆرۆنا چییە؟

یەكێك لەو كەسانەی زانایان پشكنین بۆ خوێنیان دەكەن و بەدوای هۆكاری تووشنەبوونیان بە كۆرۆنا دەگەڕێن، لیزا ستوكوێڵ پەرستیاری تەمەن 34 ساڵانە، ئەو زۆربەی كاتەكانی ساڵی 2020 مامەڵەی لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنادا كردووە و بەركەوتنی لەگەڵیاندا هەبووە، هاوكارەكانی تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەو دووچاری پەتاكە نەبووە.

لیزا دەڵێت، نازانێت هۆكاری تووشنەبوونی بە كۆرۆنا ئەوەیە كە سیستمێكی بەرگریی بەهێزی هەیە، یاخود بابەتێكی دیكەیە.

بە هەمانشێوەی لیزا، نەسیم فروغی یەكێكی ترە لەو كارمەندانەی تەندروستی كە سەرباری مامەڵەكردنیان لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبووانیدا، دووچاری نەبوون و ئەویش خراوەتەژێر توێژینەوەوە، وەك ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

گۆڕان: تا دوا بڕیاری سیاسی تیمی گۆڕان لە حكومەتدا بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم پێچەوانەی عێراق پێشبینیی باران و بەفر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share