ڕوسیا مووشەکێکی نهێنی دژ بە ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت

ڕوسیا مووشەکێکی نهێنی دژ بە ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت و هەناردەی دەرەوەی ناکات، مووشەکەکە بە “تیری هەڵخەڵەتێنەر” ناسراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ی ئەمریکی، ڕوسیا مووشەکێکی نهێنی دژ بە ئۆکرانیا بەکارهێناوە و هەناردەی دەرەوەی ناکات، مووشەکەکە بە “تیری هەڵخەڵەتێنەر” ناسراوە و ئامانجی ڕوسیا لەم کارەی، بەلاڕێدابردنی لایەنەکانە.

“نیویۆرک تایمز” ڕوونیکردەوە، ڕوسیا ئەم چەکە هەناردەی دەرەوە ناکات، تاکو خۆرئاوا نهێنییەکەی بۆ ئاشکرانەبێت و لەڕێی پرۆسەی “ئەندازیاریی پێچەوانە”وە دروستینەکاتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ڕوسیا ئەم مووشەکانە دژ بە ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت، بەڵام هیچ لایەنێکی سەربەخۆ هێشتا ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، مووشەکی جۆری “ئیسکەندەر” لە ڕوسیا و بێلاڕوسیاوە بە ئۆکرانیاوە دەنرێت، هاوکاتیش ئەم سیستمە مووشەکییە، کە بە ” تیری هەڵخەڵەتێنەر” ناسراوە، بۆ سەرلێتێکدانی سیستمی دژەمووشەکی ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێت.

بەپێی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەم مووشەکانە لە شێوەی تیردان، لە خاکی ئۆکرانیادا بینراون و وێنەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، فرۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕۆژنامەکە،…
Total
0
Share