نەتەوە یەكگرتووەكان: زیاتر لە 11 ملیۆن هاوڵاتی لە ئۆكرانیا ئاوارەبوون

نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئۆكرانیاوە زیاتر لە 11 ملیۆن هاوڵاتی لە ئۆكرانیا ئاوارەبوون.

كۆمسیۆنی ئاوارە و پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە سێ هەفتەی یەكەمی جەنگی ئۆكرانیا تا وەكو سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ حەوت ملیۆن هاوڵاتیی ئۆكرانیایان جێهێشتووە.

ئاماژە بەوە كراوە ، چوار ملیۆن هاوڵاتی لە ئۆكرانیاوە ڕوویان لە وڵاتانی دیكە كردووە و داوای مافی پەنابەرێتییان كردووە.

ژمارەی دانیشتووانی ئۆكرانیا بەر لە دەستپێكردنی جەنگ 44 ملیۆن بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share