كاندیدی بەهێز بۆ جێگرەوەی مێركل: چیتر ڕێگا بۆ كۆچبەران بەكراوەیی نامێنێتەوە

“ناكرێت ئەم كارەساتە مرۆییە تەنها بەپێشوازیكردنی سەرجەمیان لەلایەن ئەڵمانیاوە چارەسەربكرێت”

كاندیدی بەهێزی سەرۆكایەتیی (پارتی دیموكراتیی مەسیحی) ئەڵمانیا كە ئێستا ئەنجێلا مێركل سەرۆكایەتی دەكات ناڕەزایی نیشاندەدات لەسەر وەرگرتنی كۆچبەری نوێ لە خێوەتگاكانی یۆنان و بۆسنە.

فریدریک مێرتز، بەهێزترین كاندید بۆ شوێنگرتنەوەی مێركل وتی، تەواوی یەكێتی ئەوروپا دەبێت پابەندبێت بە هاوكاریی كۆچبەران لە شوێنەكانیان لە بەلقان یان دورگەكانی یۆنان، ناكرێت ئەم كارەساتە مرۆییە تەنها بەپێشوازیكردنی سەرجەمیان لەلایەن ئەڵمانیاوە چارەسەربكرێت.. چیتر ئەم دەرگایە بە كراوەیی نامێنێتەوە”.

مێرتز دوپاتیشیكردەوە كە پێویستە ئەوروپا ڕێككەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كۆچبەران لێیانەوە دێن یان پێیاندا تێدەپەڕن ئەنجامبدات لەپێناو ڕێگری لە كۆچی نایاسایی كە سەرچاوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ژیان لەریی دەریای ناوەڕاستەوە.

كاندیدەكەی سەرۆكایەتی پارتی دیموكراتی مەسیحی ئاماژەی بۆ ناردنەوەی كۆچبەرانیش كرد و بەپێویستیزانی گونجاوتر لە ساڵانی ڕابردوو ئەنجامبدرێت، لەهەمان كاتدا باسی لەوەكرد كە “هەندێك لە كۆچبەران ئەڵمانیا لەئێستادا ناتوانێت ڕەوانەیان بكاتەوە”.

فریدریک مێرتز

بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو ئەڵمانیا هەڵبژاردن ئەنجامبدات و پێشبینیش دەكرێت پارتەكەی مێركل زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان بباتەوە، سەرۆكایەتیش بەلایەنی زۆرەوە بۆ یەكێك لەو سێ پیاوە جێدەهێڵدرێت كە كێبڕكێ لەسەر سەرۆكایەتیكردنی پارتی دیموكراتیی مەسیحی دەكەن و یەكێكیان فریدریک مێرتز-ە.

ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا (66 ساڵ) بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ وتەیەكی پێشكەشكرد و وتی، “ڕێگە بدەن شتێكی كەسیتان پێبڵێم: پاش نۆ مانگی دیكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدەدرێت و جارێكی دیكە خۆم كاندید ناكەمەوە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: دەنگدەرانی سلێمانی نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار دەنگدەرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share