بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە.
كەشناسیی هەرێم پێشبینی كردووە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە هەندێک کاتیشدا بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر ببارێت.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەینێ پێنجشەممەوە پێشبینی ئەوەی كردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە کاتەکانی شەویشدا بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.