وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 154 هەزار ئاوارە لە هەرێم هەن

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، تا ئێستا 154 هەزار ئاوارە لە کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ماون.

کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 24 کەمپی ئاوارەکان ماون کە 16 یان لە پارێزگای دهۆک و شەش لە هەولێر و دوو کەمپیش لە سلێمانی، ساڵی رابردوو پێنج کەمپ داخران و دانیشتووانەکانیان گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد،تا ئێستا 32 هەزار خێزانی ئاوارە کە ژمارەیان 154 هەزار کەسە لە کەمپەکان ماون، هەوڵدەدرێت تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەوانیش بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، بەڵام ئەمە ناکرێت بە زۆرەملێ بێت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: سەوزكردن و پاراستنی باخچە و بلوارەكان بەردەوامە

بابەتی دواتر

دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە ئێستادا رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن داخراوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە ئێستادا رێگای…
Total
0
Share