بڕیارێكی نوێ لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگەوە درا

وەزیری پێشمەرگە بڕیاریدا بە دروستكردنی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان یەكە سەربازییەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە تا لە ڕێگای ئەو لیژنەیەوە هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكان و ڕیفۆرمی سەربازیی خێراتر بكرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی یەكەی 70 و 80 و ڕاوێژكارانی نێودەوڵەتیی هاوپەیمانان كۆبووەوە و جەخت لەسەر یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و یەكەكانی 70و 80ی پێشمەرگە بۆسەر وەزارەت جەختیان لێكرایەوە، وەزیری پێشمەرگە بڕیاردرا لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان یەكە سەربازییەكانی 70 و 80ی پێكبهێنرێت تا لەو ڕێگایەوە هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكان و ڕێفۆرمی سەربازی خێراتربكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووسێكی كورد خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنكۆڵكاریی لە عێراق دەباتەوە

بە راپۆرتێكی بنكۆڵكاری لەسەر بەدەستهێنانی رەگەزنامەی دووەم لەلایەن هاوڵاتییانی كوردستانەوە، رۆژنامەنووسێكی كورد دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنکۆڵکاری…
Total
0
Share